وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له تونێلێكدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌مارۆدران، سێ چەکداری داعش كوژران، له‌نێویاندا فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی هه‌یه.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی وه‌زیری ناوخۆ، لەئەنجامی پێداچوونەوە بە زانیارییە هەواڵگرییە دروسته‌كان، ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی تووانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هێزێک له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، یه‌كێک له مۆڵگه‌كانی به‌ناو چیاكانی بادووشی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمێكی كاری تایبه‌تمه‌ند له ده‌زگای هه‌واڵگری پێكهێنرا و به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر مۆڵگه‌كه كه تونێلێك بوو درێژییەکەی 15 مه‌تر بوو، دوای داخستنی ده‌رگاكانی تونێله‌كه كه پێنج ده‌رگا بوو، تیرۆرستێک له‌ڕێگه‌ی پشتێنی بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆی ته‌قانده‌وه، دوو تیرۆرستی دیكه‌ش رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه.
ئەوەش هاتووە، له‌ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و دوو تیرۆرسته كوژراون، كه یه‌كێكیان به‌ناوی (ع، ح، ع) به‌رپرسی به‌ناو ویلایه‌تی بادووشی داعش بووه و سه‌رجه‌میشیان ده‌ستیان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا هه‌بووه، هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بۆمبی چێندراو و پشتێنی بۆمبڕێژكراودا گیراوه.