نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان چەند پرسێکی تایبەت بە پێکهاتەکان تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی حوزەیرانی 2022، ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بە ئاژانسی تەبای راگەیاند، “ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ نوێنەری پێکهاتەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم کۆدەبنەوە و نوێنەری بەرەی تورکمانی عێڕاقی بەشداری لە کۆبوونەوکە دەکەین”.
هاوکات لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەدا، “بڕیارە گفتوگۆبکرێت لەبارەی هەندێک پرسی تایبەت بە پێکهاتەکان و شێوازی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان بەگشتی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت