ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی 8ـی 2022، لە بەغداد حەسەن توڕان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی بە یاوەری هیام نیعمەت کۆپرولو، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبووەوە.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران پێشوازیی لە سەردانەکەی سەرۆکی بەرەی توکمانی عێراقی و شاندی یاوەریی کرد و لەمیانی دیدارەکەدا دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکان و هەڵوێستی تورکمان لە پشتگیری کردنی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانی لە بەغداد ب دۆزینەوەی نەخشەرێگە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی و سەرۆکی لیستی بەرەی یەکگرتووی تورکمانی عێراق رایگەیاند کە دەستێشخەرییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەستپێشخەریی تورکمانی هاوهەڵوێستە و رۆڵەکانی ێکهاتەی تورکمان لەگەڵ پاراستنی سەقامگیری وڵات و دۆزینەوەی چارەسەرە لەرێگەی دیالۆگی نیشتمان بۆ قەیرانی سیاسیە هەنوکەییەکان.
شایەنی باسە سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی سوپاسی خۆی گەیاندە سەرۆکوەزیران بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە.
پێشتر حەسەن توڕان بەناوی لیستی بەرەی یەکگرتووی تورکمانییەوە ژمارەیەک دەستپێشخەریی لەپێناو چارەسەرکردنی گرژییە سیاسییەکانی بەغداد خستبووەڕوو.