سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دانیشتنی پەرلەمان دەخەنە دوای چلەی ئیمام حسێنەوە

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دانیشتنی پەرلەمان دەخەنە دوای چلەی ئیمام حسێنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دانیشتنی پەرلەمان دەخەنە دوای چلەی ئیمام حسێنەوە
0

لایک

شەوی رابردوو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ماڵی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە، لەکۆبونەوەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریدا کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بۆ دوای تەواوبوونی مەڕاسیمەکانی چلەی “شەهیدکردنی ئیمام حسێن” دوابخات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە کەناڵی “دجلة”ـی راگەیاندوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریانداوە دۆسیەی کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ دوای چلەی “شەهیدکردنی ئیمام حسێن”دوابخرێت، لە هەمانکاتیشدا جەخت دەکەنەوە لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکۆبونەوەکەدا پێداگریکرا کە پەیوەندی لەگەڵ پارتە کوردییەکانیش بەردەوامی هەبێت، ئەویش بە ئامانجی پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار تاوەکو کوردیش بە یەک کاندید بێتە بەغداد.

سەرچاوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەشکردووە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیانکردەوە کە پێداگرن لەسەر پشتیوانیکردنی محەمەد شیاع سودانی، وەک کاندیدی هاوپەیمانییەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.