موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، پەسندکردنی پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق بە “سەرکەوتنێکی دیکە”ی “خێوەتی چاکسازی” ناوبرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8-6-2022 موقتەدا سەدر، دوای پەسندکردنی پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان لەلایەن پەرلەمانەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “پەسندکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە سەرکەوتنێکی دیکەی خێوەتی چاکسازییە و هێزی پەرلەمانی بۆ هەمووانی سەلماند کە لە ساڵانی رابردوو وێنەی نەبووە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “بەڵام نیگەرانین، هەموو نیگەرانییەکان لە دەستبەسەرداگرتنی گەندەڵکارانە بەسەر ئەو یاسایە و جێبەجێکردنی، نابێت بێ ئاگابین لەوەی فراکسیۆنی سەدر ئێستا تەنیا لە پەرلەمان هەیە و هیچ ئامادەگییەکی لە پێکهاتەی ئێستای حکومەتدا نییە”.
دەشڵێت “لێرەوە پێشنیازی پێکهێنانی لێژنەیەکی پەرلەمانیی چاودێریی لە لێژنە تایبەتمەند و پەیوەندیدارەکان دەکەم بۆ رێگەگرتن لە یاریکردن و گەندەڵی لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ئاسایشی خۆراک، ئەگەر نا پارووی گەلی عێراق جارێکی دیکە ون دەبێت”.
لە کۆتایی راگەیێنراوەکەیدا، سەدر هەڕەشە دەکات لەو کەسانەی کە گەندەڵی لە جێبەجێکردنی یاساکەدا دەکەن و دەڵێت “هیچ نەرمییەک نانوێنم لە ئاشکراکردنی هەر کەسێک رێگە بەخۆی بدات یاری بە پارووی گەل بکات”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت