له هه‌ژماری تایبه‌تی ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، ناسراو به وه‌زیری موقته‌دا سه‌در، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، دوایین په‌یامی موقته‌دا سه‌دری بڵاوكرده‌وه، تێیدا وتی، “ئه‌مه دوا په‌یاممه، بێتاوانی خۆم به‌رامبه‌ر خودا، باوكم و گه‌له‌كه‌م راده‌گه‌یه‌نم“.
له تویته‌كه‌دا هاتووه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ دوو به‌ره دابه‌شبوونه، دەبێت له‌وه بکۆڵینەوە كه كام به‌ره زیاتر بۆ گەلی عێراق، هاوسۆزن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رووی وتارم ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه به (ژن، منداڵ، گه‌نج و پیر) ده‌كه‌م، عێراق له گه‌نده‌ڵی، سته‌م، میلیشیا و پارته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان رزگاربكه‌ن، ئه‌مه دواین هه‌له.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشیكرد، له هه‌موو پارێزگاكانی عێراقه‌وه روو له به‌غداد بكه‌ن، دواتر به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر، پاشان بۆ ناوچه‌ی سه‌وز، پاڵپشتی له چاكسازی و به‌شداری له خۆپیشاندانی ملیۆنی بكه‌ن و دواتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانتان.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در وتیشی، “عێراق وڵاتی چاكسازییه، جێگه‌ی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكارانی تێدا نابێته‌وه”.