سێ تیرۆریستی داعش لە مەخموور کوژران

سێ تیرۆریستی داعش لە مەخموور کوژران

سێ چەکدارى رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بۆسەیەکدا لە سنوورى قەزاى مەخموور کوژراون.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سێ تیرۆریستی داعش لە مەخموور کوژران
0

لایک

سێ چەکدارى رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بۆسەیەکدا لە سنوورى قەزاى مەخموور کوژراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ى ئایارى 2022 عەمید یەحیا رەسوول، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا روونکردنەوەی دا لەبارەی ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە داعش لە پارێزگای نەینەوا.

یەحیا رەسول ئاماژەی بەوە کرد، سێ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بۆسەیەکدا لە سنوورى قەزاى مەخموور کوژراون کە دەکەوێتە باشوورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى نەینەوا.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو سێ چەکدارەى رێکخراوى داعش لە بۆسەیەکى لیواى 51ى پیادەى سوپاى عێراق لە بەرزاییەکانى کراو کوژراون بەبێ ئەوەى ناسنامەیان بڵاوبکاتەوە .