ئەمڕۆ شەممە، رێكەوتی ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٥، سوپای عێراق هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر حەشارگەیەکی داعش و سەرجەم چەکدارەکانی داعش کوژران.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە دۆڵی شای لە پارێزگای سەڵاحەددین، بەفڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ هێرشیان کردووەتە سەر حەشارگەیەک کە ژمارەیەک چەکداری داعشی تێدابووە و بۆردومانیان کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهاوکاری هەواڵگری هێرشێکی سەرکەوتوویان کردووەتە سەر ئەو حەشارگەیەی چەکدارانی داعش، کە لەئەنجامدا هەموو چەکدارەکان کوژراون و چەک و کەرەستە و ئامێرەکانی پەیوەندییشیان لەناوبردووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەش دا، “هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ ئەو گرووپانەی سەر بەداعش، چونکە هیچ شوێنێکیان لەخاکی عێراقدا نییە.