سامانه‌ سرووشتییه‌كان: بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌ستووریی نین

سامانه‌ سرووشتییه‌كان: بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌ستووریی نین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سامانه‌ سرووشتییه‌كان: بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌ستووریی نین
0

لایک

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق، ناسراو به‌ “سۆمۆ”ی دایه‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامنامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كاندا، به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی سۆمۆ ده‌كات، كه‌ رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

رۆژی (23ی ئاب 2022)، سۆمۆ رایگه‌یاندبوو، رێکاری یاسایی له‌ دژی كڕیارانی و بازرگانانی نەوتی خاوی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر.

له‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كاندا هاتووه‌: نامەکەی سۆمۆ هیچ نییە جگه‌ له‌ دڵۆپێكی دیكه‌ له‌ زانیاری هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كارانه‌ی سۆمۆ و به‌شێكه‌ شەڕێکی سیاسی.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، ئه‌و شه‌ڕه‌ی سۆمۆ هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكدانی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و درووستكردنی به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌میاندا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، نامه‌كه‌ی سۆمۆ درێژكراوه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی دادگای فیدراڵییه‌، كه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان گرتوویانه‌ته‌ به‌ر.

له‌ نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كاندا، ره‌خنه‌ له‌ دادگای فیدراڵی گیراوه‌ و ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ دادگای باڵای فیدراڵی نییه‌ و بڕیاره‌كه‌ی پابەندکەر نییە. ئەمەش لەبەرئەوەی هێشتا دادگای باڵای فیدراڵی بەپێی دەستووری فیدراڵی پێکنەهاتووە. بۆیە  بڕیاره‌كانی  هیچ قورسایییەکی یاسایی لە عێراق و شوێنەکانی دیکەدا نییه‌.