دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی راگەیاند

دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی راگەیاند
0

لایک

دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و بەهاوکاری هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە سێ تیرۆرستی داعش دەستگیربکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاویکردووەتەوە،” بەهاوکاری هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سێ تیرۆرستی داعشمان دەستگیرکردووە، هاوکات بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری تیرۆرستێکی دیکەی داعش لەپارێزگای بەغداد دەستگیرکراو”.

دوێنێ سێشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەچوارچێوەی بەدواداچوونە مەیدانییە وردەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی توانرا بەگوێرەی ماددەی چواری تیرۆر سێ تیرۆرست لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن کە پێشتر لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە داواکرابوون.

ئەوەش هاتووە،” گرووپەکە لە شەش کەس پێکهاتبوون، چواریان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران کە بەنیاز بوون کردەوەی خۆکوژی ئەنجامبدەن، دوانی دیکەشیان لەشوێنێکی جیاواز دەستگیرکران کە یەکیان تیرۆرستە خۆکوژەکانی گواستەوەتەوە و ئەوی دیکەش داڵدەی داون”.