ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان لە قەزای تەلەعفەر سەربە پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “لەسەر پێشنیازی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە هەماهەنگی هێزەکانی ئاسمانی سوپا، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسەر چیاکانی شێخ ئیبراهیم لە قەزای تەلەعفەر ئەنجامدرا”.
ئەوەشی هاتووە، “لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا چەند تیرۆریست کراونەتە ئامانج کە دواتر ژمارەکەیان ئاشکرا دەکرێت”.