بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێکیان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی بانکی ناوەندی.
ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، هیچ فەرمانێکی فەرمییان پێنەگیشتووە لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و تەنها لە میدیاکان گوێبیستی بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر کاتێک بە فەرمی ئاگادار بکرێنەوە دەستدەکەن بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی بانکی ناوەندی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕیاریان داوە لە فڕۆکەخانەکاندا تاوەکو بڕی پێنج هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە گەشتاران بفرۆشرێت، واتە هەر یەک دۆلارێک بەرامبەر بە هەزار و 470 دینار بێت.