حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ناحیەی تازەخورماتوو کرد.
توران لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، “بەرەی تورکمانی عێراقی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکەکەی ناحیەی تازەخورماتوو دەکات، کە ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022 لەلایەن چەتەکانی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجامدرا و بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی تورکمان و ئەندامانی حەشدی شەعبی تورکمانی”.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئاماژەی بەوەش کرد، “بەرەی تورکمانی عێراقی داوای ناردنی هێزی سەربازی دەکات بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان لەگەڵ ئەو شارانەی کە هاوسنوورن لەگەڵ کەرکوک و لەناو سنوورە ئیدارییەکانیدا”.
حەسەن توران لە بەیاننامەکەیدا پەیامێکی ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد لەبارەی ناوچە تورکمانییەکان و رایگەیاند، “بانگهێشت بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان نوێ دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵی لە کەرکوک و بۆ ئەوەی هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت جارێکی دیکە ئەم پێشێلکاریانە دووبارە ببنەوە”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت