باڵیۆزی ڤاتیکان: بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەکەین

باڵیۆزی ڤاتیکان: بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
باڵیۆزی ڤاتیکان: بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەکەین
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-08-2022 مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە میتجا لێسکۆڤار، باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد.


بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ڤاتیکان سەرەخۆشی لە مەسعود بارزانی و گەلی كوردستان كردووە بۆ قوربانییانی هێرشەکە.


لە درێژەی دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە پێویستە كێشەكانی عێراق لەسەر بنەمای گفتوگۆ و دەستوور چارەسەر بكرێت.


هاوکات، لە كۆتایی ئەو دیدارەدا باڵیۆزی ڤاتیكان رایگەیاندووە، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەکەین، داواکارین گیان لەدەستداوان بەر میهرەبانی خودا بکەون و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.