ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، له ئه‌نجامی دوو رووداوی ته‌قه‌كردن له باكووری كالیفۆرنیا، 18 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
شه‌ریفی پارێزگای سان ماتی‌و له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌فسه‌رانی پۆلیس به‌په‌له چوونه‌ته شوێنی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌رێگای 92ی ناوه‌ڕاستی شاری هاڤ مۆن بای.
وتیشی، “كه‌سێک به‌گومانی ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، له ئێستادا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر دانیشتووان نییه و ره‌وشه‌كه ئاسایی كراوه‌ته‌وه”.
هەر به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، ئه‌و رووداوه له كێڵگه‌كانی نزیک له یه‌كتر له باشووری سانفڕانسیسكۆ روویداوه، ته‌رمی حه‌وت كه‌س له شوێنی رووداوه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌م رووداوه نزیكه‌ی 48 كاتژمێر دوای ئه‌وه دێت كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 72 ساڵ به ره‌چه‌ڵه‌ک ئاسیایی له‌ناو یانه‌یه‌كی شه‌وانه و به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی مانگیی، له نزیک لۆس ئه‌نجلۆس ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی ئه‌نجامدا و به‌وهۆیه‌وه 11 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا