پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاو بۆ هەموو ئەو ماڵانە بەردەدرێتەوە کە بەهۆی شکانی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر(ئەربیل)ـەوە بێئاو بووبوون.
رۆژی دووشەممە 15-08-2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دوێنێ چاککرایەوە و ئەمڕۆ ئاو دەگاتەوە بەو ماڵانەی کە بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە بێئاو بووبوون.
بەکارهێنانی ئاو لە پڕۆژەی ئیفراز سێ لە رۆژێکدا 210 هەزار مەتر سێجایە، بەڵام 192 هەزار مەترسێجا ئاو دەگات بە هاونیشتمانییان و مەبەست لە کەمی دابەشکردنی ئاو ئەوەیە شکاندنی بۆرییەکان کەمببێتەوە.
ئەو بۆرییە کەوتووەتە باکووری شاری هەولێر و نزیکەی 40%ـی ئاوی شاری هەولێر دابیندەکات؛ گەڕەکەکانی زانکۆ، باداوە، فەرمانبەران، ئیسکان و چەند گەڕەکێکی دیکە لەگەڵ شکانی ئەو بۆرییەدا رووبەڕووی کێشەی نەبوونی ئاو دەبنەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وتیشی، “بۆ گۆڕینی تەواوی بۆڕییەکە، داوایەکمان ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئەویش رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی 20 ملیار دینار دەربڕیوە” و راشیگەیاند، “ئەم هەفتەیە قۆناخی یەکەمی گۆڕینی بۆڕییەکە دەستپێدەکەین کە بڕی 5 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و نزیکەی سێ کیلۆمەتر دەگۆڕین لەو شوێنەیە کە بۆرییەکە زوو زوو دەشکێت”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت