کەشناسى: پلەکانى گەرما تاوەکوو رۆژى سێشەممە بە بەرزى دەمێنێتەوە

کەشناسى: پلەکانى گەرما تاوەکوو رۆژى سێشەممە بە بەرزى دەمێنێتەوە

تەممووز 28, 2025 09:14
کەشناسى: پلەکانى گەرما تاوەکوو رۆژى سێشەممە بە بەرزى دەمێنێتەوە
0

لایک

دەستەى کەشناسی عێراق، رەتیکردەوە پلەکانى گەرما لە رۆژى یەکشەممەوە بەرز ببێتەوە بۆ ٦٥ پلەى سیلیزى و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما دەگەنە ٥٣ پلە و شەپۆلەکەش تاوەکو رۆژى سێشەممەى داهاتوو بەردەوام دەبێت.

دەستەى کەشناسی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا، ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە گوایە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە و دەگاتە ٦٥ پلەى سیلیزی.

عامر جابرى، وتەبێژى دەستەى کەشناسی عێراق، بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى راگەیاند، پێشبینی دەکرێت پلەکانى گەرما لە رۆژى یەکشەممە، رێكەوتی ٢٧ـی تەمووزەوە بەرزببنەوە بۆ نزیک لە ٥٣ پلەى سیلیزی.

وتەبێژى دەستەى کەشناسی عێراق، ئاماژەى بەوەشکردووە، پلەکانى گەرما تاوەکو رۆژى سێشەممە بە بەرزى دەمێننەوە و لە رۆژى سێشەممەى داهاتوو ٢٩ـی تەمووزەوە ئاسایی دەبێتەوە و شەپۆلى بەهێزى گەرما نامێنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، هەریەک لە پارێزگاکانى بەسڕە و میسان و زیقار، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی تەمووز، بۆ ماوەى یەک رۆژ دەوامى فەرمیان لە سەرجەم دامودەزگاکانى حکومەت لە پارێزگاکانیان راگرت، هاوکات هەریەک لە پارێزگاکانى بابل و دیالە و سەڵاحەدینیش، گۆڕانکارییان لە کاتى دەوامى فەرمانبەرانى سەرجەم دامودەزگاکانى پارێزگاکانیان کرد، لە پێناوى سەلامەتى هاوڵاتیان و فەرمانبەران لە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما.

En az 10 karakter gerekli