پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، لەسەردانەکەیدا بۆلای رێبەری رەوتی سەدر، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پەیامی یەکدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی هەڵنەوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە دەگەیەنێتە موقتەدا سەدر. دەشڵێت، “چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک وەزیرانبوو، چونکە ئامانج لێی گفتوگۆی نیشتیمانی و هەڵنەوەشاندنەوەی پەرلەمان بوو”.
جاسم عەلەوی ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، سەرجەم لایەن سیاسییەکان و لە نێویشیاندا چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیەبوون کە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی کردن، چونکە ئامانج لێی زاڵکردنی بنەمای گفتوگۆکردن بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، خودی کازمی خۆی بەشێکە لەو بێسەرەوبەرییەی وڵاتی گرتووەتەوە و بەشێکە لە قەیرانەکان.
وتیشی، هەوڵەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان و سونەکان بە ئامانجی ئەوەبووە پەرلەمان هەڵنەوەشێنرێتەوە و پارێزگاری لە بەرکەوتەکانی هەڵبژاردن بکات.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، سەردانی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆلای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئەوە لە خۆی دەگرێت کە سەرجەم هێزە سیاسییەکان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندانین، بەڵکو لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتدان.
جاسم عەلەوەی باسی لەوەشکرد، سروشتی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەیە لەسەر هەموو شتێک پێداگری ناکات، بەڵکو بەردەوام دەرگای کراوەیە بەڕووی بژاردەکاندا.
لەبارەی کاندیدی چووارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران وتیشی، “محەمەد شیاع سودانی” باشترین کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە، بەڵام هەندێک کەسایەتی ترهەن ببنە ئامادەن ببنە جێگرەوەی سودانی کە تائێستا ناویان ئاشکرا نەکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بڕیارە لەم نزیکانە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سەردانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بكات.