به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممەی پارێزگاکانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كه‌شناسی رایگه‌یاند، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێک په‌ڵه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیک ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌ممە.
هه‌روه‌ها ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شەممە، ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیک ده‌بێت له ئەمڕۆ هه‌ینی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌روه‌ها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شەممەی بە پلەی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر : 44
سلێمانی : 42
دهۆک : 44
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 45
سۆران: 43
گەرمیان: 47