به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژى شەممەی داهاتوو شەپۆلێکى بارانبارین روو لەناوچەکە ده‌كات و لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران و بەفربارین ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، “رۆژى شەممە 28ی ئه‌م مانگه شەپۆلێکى بارانبارین روو لەناوچەکەمان دەکات تاکو رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت، سەرەتا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەرناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمە باران و بەفربارین”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکە ده‌مێنێته‌وه، بەڵام لە رۆژى دووشەممە و سێشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بەهێز دەبێت، باران لەتەواوى ناوچەکە دەبارێت و بەفریش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.
به‌پێی كه‌شناسی، لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و ئاستى دابارینیش مامناوەند دەبێت و رۆژى چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دێت.