کەشناسی، کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی، کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

شوبات 10, 2023 11:46
کەشناسی، کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمترین پلە بە نزمی دەمێنێتەوە و بەرزترین پلەش کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەنزیکەی (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى