کاتژمێرەکەی هیتلەر دەخرێتە ناو زیادکردنی ئاشکراوە

کاتژمێرەکەی هیتلەر دەخرێتە ناو زیادکردنی ئاشکراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کاتژمێرەکەی هیتلەر دەخرێتە ناو زیادکردنی ئاشکراوە
0

لایک

کۆمپانیای “ئەلیکساندەر”ـی ئەمەریکی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی شوێنەوارە مێژووییەکان لە ویلایەتی ماریلاند، کاتژمێرێکی دەستی ئەدۆڵف هیتلەر، دەخاتە زیادکردنێکی ئاشکراوە و نرخەکەیشی بە نزیکەیی بە 4 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

پسپۆڕانی شوێنەوارە مێژووییەکان لەو باوەڕەدان، کاتژمێرە ئاڵتوونییەکە لە 20ـی نیسانی 1933 لە رۆژی لەدایکبوونی ئەدۆڵف هیتلەردا پێشکەشی کرابێت.

کاتژمێرەکە بۆ یەکەمجار لە رێکەوتی 4ـی ئایاری 1945، لەلایەن سەربازێکی فەرەنسییەوە دۆزراوەتەوە، کاتێک یەکەکەی وەک یەکەم هێزی هاوپەیمانان گەیشتە شوێنی پاشەکشەی هیتلەر لە بێرختێسگادن لە شاخەکانی باڤاریا لە ئەڵمانیا.

کۆمپانیاکە سەبارەت بەو کاتژمێرە مێژووییە رایگەیاند، کاتژمێرەکە لەلایەن کۆمپانیای Jaeger-LeCoultre دروست کراوە، بڕیارە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کە لە 28ـی تەمووز دەستپێدەکات، بفرۆشرێت.

ئەدۆڵف ھیتلەر (1889 – 1945)، پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە (ئاڵمانیای نازی) و رابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی 1933 تا 1945 بووە.