وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵی رابردوو ناویان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسەی حەج هاتبووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی کۆرۆنا و تەمەنەوە نه‌یانتوانی سه‌فه‌ر ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وا ئه‌مساڵ رێكاره‌كانیان بۆ ته‌واوده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بڵاویکردەوە، “ئەو ھاووڵاتیانەی ساڵی 2022، ناویان لە پڕۆسەی حەج (دەرچو بوو) بەڵام بەھۆی کۆرۆنا و تەمەنەوە نەیاتوانی سەفەر بکەن، لەڕێکەوتی 17ی 1ی 2023 تاوه‌كو 4ی 2ی 2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاکەی خۆیان بکەن و پاسپۆرت لەگەڵ خۆیان ببەن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکان”.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ده‌ڵێت، بەپێی بڕیارەكه‌ی سعودیه، ژمارەی حاجیانی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە دۆخی پێش سەردەمی کۆرۆنا کە نزیکە زیاتر لە دوو ھێندەی ساڵی پار، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ دەستنیشانکردنی ژمارەی حاجیان بەشێوەی فەرمی رێنمایی پێویست و لەخزمەتی ھاوڵاتیانی کوردستان رادەگه‌یه‌نێت.
دوای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێژەی حاجیان بۆ وڵاتانی جیھان کەمکرایەوە، ساڵی 2022 پشکی حاجیانی ھەرێم بەکەمکردنەوەی رێژەکە و مەرجی تەمەن کرایە 2128 حاجی، به‌ڵام لە بڕیارێکی تازەی وڵاتی سعوودیەدا هاتوه، ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزی کۆرۆنا له‌به‌رده‌م حاجیانی جیهان هه‌ڵده‌گیرێت.
له بڕیاره‌كه‌ی سعوودیه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە حەجی ئەمساڵدا مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌سه‌ر حاجیان لاده‌برێت و جیا له‌وه‌ش ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزیش هه‌ڵده‌گیرێن، هه‌روه‌ها بیمه‌ی ته‌ندروستی به رێژه‌ی 60% كه‌مده‌كرێته‌وه، ژماره‌ی حاجیانیش وه‌ک سه‌رده‌می به‌ر له كۆرۆنای لێدێته‌وه، واتا رێژەکە دەگەڕێتەوە ژمارەی ئاسایی خۆی بۆ عێراق و ھەرێم.