نرخی سووتەمەنی فڕۆکە بەهۆی مۆندیالی قەتەر بەرزبووەتەوە

نرخی سووتەمەنی فڕۆکە بەهۆی مۆندیالی قەتەر بەرزبووەتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
نرخی سووتەمەنی فڕۆکە بەهۆی مۆندیالی قەتەر بەرزبووەتەوە
0

لایک

دوا بەدوای رێکخستنی یەکەمین جامی جیهانی لە وڵاتێکی عەرەبی کە لەلایەن وڵاتی قەتەر پێشوازی لێدەکرێت، لە ئێستادا گۆڕانکارییە هەمەچەشنەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریان هەڵداوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی S&P Global Plattsـی ئەمریکی، پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی لە 20 تشرینی دووەم تاکو 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ 1.2 ملیۆن کەس گەشت بەرەو وڵاتی قەتەر بکەن.

ئەوەش هاتووە، هۆکاری سەرەکی داخوازی لەسەر سووتەمەنی فڕۆکە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە دەگەڕێتەوە بۆ میوانداریکردنی قەتەر لە جامی جیهانی 2022 لە قەتەر.