مەسرور بارزانی بەشداریی لە کۆربەندی ئابووری داڤۆس دەکات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • مەسرور بارزانی بەشداریی لە کۆربەندی ئابووری داڤۆس دەکات

مەسرور بارزانی بەشداریی لە کۆربەندی ئابووری داڤۆس دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مەسرور بارزانی بەشداریی لە کۆربەندی ئابووری داڤۆس دەکات
0

لایک

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆربەندی ئابووری جیهانی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێکەوتووە و بڕیار وایە لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیدار ئەنجام دەدات.

لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە کە بارزانی لە چوارچێوەی کۆڕبەندی داڤۆس بەشداری لە پانێلێک دەکات بە ناونیشانی “پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

کۆربەندی ئابووری داڤۆس لە رۆژانی 22 – 26 بەرێوەدەچێت و لە راگەیەندراوەکەی حکومەت ئەوەش هاتووە، “لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە  تاوتوێکردنی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ لەبارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، گرنگیی پێشخستن و چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی کوردستان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت”.