به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ـی كانوونی یەكەمی 2024، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر(ئەربیل) هەیە.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی سێشه‌ممه 24ـی كانوونی یەكەمی 2024، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر(ئەربیل)هەیە، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر(ئەربیل):17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى