لەگەل سەرهەڵدانی بەبیابان بوون بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە و فورات، تائیستا زیاتر لە 10 هەزار خێزان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.
بەگوێرەی راپۆڕتێک کە لەلایەن “ناشناڵ ئاند ریلایف وێب” ئامادەکراوە، بەدرێژایی مێژوو ئەو ئەوهوارانەی لە عێراقدا بوونیان هەبوو، بەهۆی کەمکردنی ئاوای دوو رووبار و بەبیابان بوونەوە %75ـیان لەناوچوون. لە کاتێکدا لەساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو ئەهوارەکان 20 کیلۆمەتر دووجایان داگیرکردبوو.
هەر بەگوێرەی ئەو راپۆڕتە، زیاتر لە 10 هەزار خێزان لە باشووری عێراق وازیان لە کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری هێناوە و بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری عێراق کۆچیان کردووە.