سەدر: هیچ نەرمییەک نانوێنم لە ئاشکراکردنی هەر کەسێک کە یاری بە پارووی گەل بکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەدر: هیچ نەرمییەک نانوێنم لە ئاشکراکردنی هەر کەسێک کە یاری بە پارووی گەل بکات

سەدر: هیچ نەرمییەک نانوێنم لە ئاشکراکردنی هەر کەسێک کە یاری بە پارووی گەل بکات

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، پەسندکردنی پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق بە "سەرکەوتنێکی دیکە"ی "خێوەتی چاکسازی" ناوبرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سەدر: هیچ نەرمییەک نانوێنم لە ئاشکراکردنی هەر کەسێک کە یاری بە پارووی گەل بکات
0

لایک

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، پەسندکردنی پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق بە “سەرکەوتنێکی دیکە”ی “خێوەتی چاکسازی” ناوبرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8-6-2022 موقتەدا سەدر، دوای پەسندکردنی پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان لەلایەن پەرلەمانەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “پەسندکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە سەرکەوتنێکی دیکەی خێوەتی چاکسازییە و هێزی پەرلەمانی بۆ هەمووانی سەلماند کە لە ساڵانی رابردوو وێنەی نەبووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “بەڵام نیگەرانین، هەموو نیگەرانییەکان لە دەستبەسەرداگرتنی گەندەڵکارانە بەسەر ئەو یاسایە و جێبەجێکردنی، نابێت بێ ئاگابین لەوەی فراکسیۆنی سەدر ئێستا تەنیا لە پەرلەمان هەیە و هیچ ئامادەگییەکی لە پێکهاتەی ئێستای حکومەتدا نییە”.

دەشڵێت “لێرەوە پێشنیازی پێکهێنانی لێژنەیەکی پەرلەمانیی چاودێریی لە لێژنە تایبەتمەند و پەیوەندیدارەکان دەکەم بۆ رێگەگرتن لە یاریکردن و گەندەڵی لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ئاسایشی خۆراک، ئەگەر نا پارووی گەلی عێراق جارێکی دیکە ون دەبێت”.

لە کۆتایی راگەیێنراوەکەیدا، سەدر هەڕەشە دەکات لەو کەسانەی کە گەندەڵی لە جێبەجێکردنی یاساکەدا دەکەن و دەڵێت “هیچ نەرمییەک نانوێنم لە ئاشکراکردنی هەر کەسێک رێگە بەخۆی بدات یاری بە پارووی گەل بکات”.