لە سلێمانی تیمی فریاکەوتنی تەندروستی لەبەردەم ئەو بانکانە جێگیر دەکرێن، کە مووچەی خانەنشینانی لێ دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، “لەسەر راسپاردەی د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ژمارەیەک ئەمبوڵانس لەبەردەم بانکەکانی پێدانی مووچەی خانەنیشینان جێگیر دەکرێت”.
ئەوەش هاتووە، “لەدوای گیان لەدەستدانی ژمارەیەک خانەنیشین لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێویستی دەزانێت لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی خانەنیشینان ژمارەیەک ئەمبوڵانس لە بەردەم بانکەکانی پێدانی مووچەی خانەنیشینان جێگیربکرێن، وەک هەنگاوێک بۆ هاوکاری و دروست بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕ و نەخوازراو لە کاتی تێکچوونی تەندروستی خانەنیشینان، بۆ ئەوەی لە رێگای ئەو ئەمبوڵانسانەوە بگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی تەندروستی و چارەسەری پێویست و گونجاویان بۆ بکرێت”.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە