ئەردۆغان: پڕۆسەی بەئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ سڕ دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەردۆغان: پڕۆسەی بەئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ سڕ دەکەین

ئەردۆغان: پڕۆسەی بەئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ سڕ دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەردۆغان: پڕۆسەی بەئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ سڕ دەکەین
0

لایک

سەرۆکكۆماری تورکیا لەبارەی ئەندامبوونی سوید و فینلاند رایگەیاند، گەر هەردوو وڵات پابەندی رێککەوتنەکان نەبن، پڕۆسەی بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ سڕ دەکەن.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بە دواهەمین پێشهاتەکانی دەربارەی ئەندامێتی سوید و فینلاند دا و تیشکی خستەسەر ئەوەی کە سوید لەبارەی بەجێگەیاندنی مەرجەکان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ دیمەنێکی باش پیشان نادات و لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنیان پڕۆسەی ئەندامبوون لە ناتۆ سڕ دەکەن.

هاوکات ئەردۆغان وتی، “لە 27ـی ‌حوزەیراندا بە مەبەستی نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەمان بەشداریمان لە کۆبوونەوەی ناتۆ کرد. دەمەوێت ئەوە وەبیربخەمەوە، گەر سوید و فینلاند مەرجەکانمان بەجێ نەگەیەنن، پڕۆسەی ئەندامبوونیان لە ناتۆ سڕ دەکەین”.

شایەنی باسە سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەشی وت، “سوید لەبارەی بەجێگەیاندنی مەرجەکان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ دیمەنێکی باش پیشان نادات. وەکو تورکیا هەڵوێستمان روونە، ئیدی خۆیان دەزانن”.

لە 28ـی حوزەیران یاداشتێک لە نێوان هەریەکە لە تورکیا و سوید و فینلاند بە مەبەستی ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ واژووکرابوو.

بەر لەو یاداشتە، تورکیا چەند مەرجێکی بۆ هەریەکە لە سوید و فینلاند لە پێناو ئەندامبوونیان لە ناتۆ راگەیاندبوو، مەرجی سەرەکی رادەستکردنەوەی سەرکردە و ئەندامانی پەکەکە بوو.