ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) هاووڵاتییەکی دەستگیرکرد کە تۆمەتباربووە بە کوشتنی براکەی لە گوندی دووشیوانی شارۆچکەی قوشتەپە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، کە رۆژی سێشەممە هەڵساوە بە کوشتنی برایەکی خۆی لە گوندی دووشیوانی سەر شارۆچکەی قوشتەپەی شاری هەولێر(ئەربیل).
ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) ڕایگەیاندووە، هاووڵاتیەک بەناوی مالک ئەنوەر ئەحمەد پیشەی شوانی مەڕوو ماڵاتە و لە شوێنێکی چۆڵەوانی کوژراوە. دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانیان دەست بەجێ لە لایەن تیمی تاوانەکانی ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) دەست بە بەدواداچون کراو ناسنامەی تۆمەتباری بکوژ ئاشکرا کرا کە دەکاتە برایەکی کوژراوەکە.
ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بەوە داوە، دوای رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری بکوژ دەستگیر کرا بەناوی ( د ، أ ، أ )هەروەها لە لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی براکەی خۆی .
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت