مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە بەرەی تورکمانی دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە بەرەی تورکمانی دەکات

نیسان 25, 2026 11:05
مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە بەرەی تورکمانی دەکات
0

لایک

بە بۆنەی ٣١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی عێراقی، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی عێراقی دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە بۆنەی ٣١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی عێراقی بەمشێوەیە:-

بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی عێراقی

بەبۆنەی(٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی بەرەکەتان دەکەین، ھیواخوازین ئەو دەرفەتە ھاندەری زیاتری پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی نێوانمان و یەکڕیزیی نێوان سەرجەم پێکھاتە و ھێز و لایەنە سیاسییەکان بێت بۆ پتەوکردنی بنەماکانی ھاوبەشی ھاوسەنگی سازان و پڕۆسەی دیموکراسی و پێکەوەژیان لە عێراق و، ھێنانەدی خواست و ویستی ھاووڵاتیان و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی و مافە ڕەواکانمان.

ھەر سەرکەوتووبن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲٤ی نیسانی ٢٠٢٦

En az 10 karakter gerekli