ئەو تۆمەتبارەی هەڵسابوو بە شێواندنی چەند مزگەوتێك دەستگیر كرا

ئەو تۆمەتبارەی هەڵسابوو بە شێواندنی چەند مزگەوتێك دەستگیر كرا

نیسان 21, 2026 19:12
ئەو تۆمەتبارەی هەڵسابوو بە شێواندنی چەند مزگەوتێك دەستگیر كرا
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕایگەیاند كە هەڵسابوو بە شێواندنی چەند مزگەوتێك لە شاری هەولێر(ئەربیل)، دەركەوتووە تۆمەتبار هەمان ئەو كەسەیە كە پێشتر گۆڕی كریستیانەكانی لە شارەكانی كۆیە و شەقڵاوە شێواندبوو.

ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) ڕایگەیاند “دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە كە کەسێکی نە ناسراو لە درەنگانێکی شەودا، هەڵی کوتاوەتە سەر دوو مزگەوت و تەکیەیەک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچوون کرا و ناسنامەی تۆمەتەبارەکەمان ئاشکرا کرد”.

ڕاشیگەیاند “دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر(ئەربیل)، تۆمەتبارەکەمان دەستگیر کرد بە ناوی (ح، ص، م).

ئاسایشی هەولێر هەروەها ڕایگەیاند “تۆمەتبار هەمان ئەو كەسەیە کە پێشتر هەڵسابوو بە شێواندنی گوڕستانی کریستیانەکان لە شارۆچكەكانی شەقڵاوە و کۆیە”.

جەختیشی كردەوە كە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی تۆمەتبار ئاڕاستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

En az 10 karakter gerekli