دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە ئێرانی تۆمەتبار كرد بە پێشێلكردنی رێككەوتن و ئاگربەست، ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند كاتژمێرێكی كەم لە تەواوبوونی وادەی ئاگربەستەكەی نێوان هەردوو وڵات ماوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) ڕایگەیاندووە: ئێران چەندین جار پێشێلی ئاگربەستی كردووە. بەڵام ئەو كات و چۆنیەتی پێشێلكارییەكانی باس نەكردووە.
ئەم پۆستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش ئەمڕۆ سێشەممە هەڕەشەی توندی كردبوو و ڕایگەیاندبوو كە وڵاتەکەی بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە لەژێر هەڕەشە و فشاری سەربازیدا بچێتە نێو پرۆسەی دانوستانەوە.
بڕیارە دانوستانەكەی نێوان شاندی ئەمریكا و شاندی ئێران سبەی چوارشەممە لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان بەڕێوەبچێت، تا ئێستاش هەردوو وڵات نەگەیشتوونەتە هیچ رێككەوتنێكی كۆتایی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی کردەوە کە ئێران مەرجەکانی واشنتۆن بۆ گفتوگۆکردن لەژێر گوشاردا ڕەت دەکاتەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا