مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا دەکەم

مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا دەکەم

نیسان 6, 2026 10:44
مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا دەکەم
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکانی هەولێر (ئەربیل) دەکات و داوا لە بەغداد دەکات رێکاری یاسایی بەرانبەر گرووپە چەکدارە لەیاسادەرچووەکان بگرێتە بەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” رایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی هێرشە قێزەونەکانی میلیشیا تیرۆریستییەکان بۆ سەر کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکان لە هەولێر دەکەم”.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، “ئەم دەستدرێژییە بەئەنقەستانە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی ناوچەکە دروست دەکەن و بە هەموو شێوەیەک قبووڵنەکراون”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق جارێکی دیکە بە راشکاوی داوا لە حکوومەتی فیدراڵی لە بەغداد دەکات رێکاری خێرا، یەکلاکەرەوە و کرداری بەرانبەر ئەو گرووپە چەکدار و میلیشیا لەیاسادەرچووانە بگرێتە بەر.

مەسرور بارزانی، ئەوەشی خستەروو، ئەرکی سەرشانی حکوومەتی فیدراڵییە هەموو رێگەیەک بەکار بهێنێت بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە و راپێچکردنی ئەنجامدەرانیان بۆ بەردەم دادگا.

En az 10 karakter gerekli