مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق و سهرۆك وهزیرانی قهتهر پهیوهندی تهلهفۆنیان ئهنجامدا و رایانگهیاند، میلیشیا و گرووپە لە یاسادەرچووەکان “مایەی هەڕەشە و مەترسین” و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنتڕۆڵیان بکات.
نووسینگهی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی کوردستان-عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان-عێراق و قەتەر و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئاماژه بهوهشكراوه، هەردوولا سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان-عێراق و قەتەر و نیگەرانی قوڵی خۆیان لە بەرانبەر پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، مهسرور بارزانی و سهرۆك وهزیرانی قهتهر هاوڕابوون لەوەی “میلیشیا و گروپە لە یاسادەرچوەکان مایەی هەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنترۆڵیان بکات”.
سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر, جەختی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە “دەبێت هەڕەشە و مەترسییەکانیش لەبەرچا بگیرێن.”
سەرۆکی حکومەت، هاوسۆزی هەرێمی کوردستان-عێراقی لەگەڵ خەڵکی قەتەر دووپات کردەوە، هەردوولا کۆک بوون لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت