مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی لە دهۆک بە “ترسنۆکانە” وەسف کرد و داوای لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک بۆ ئەو کردەوە تیرۆریستییانە دابنێن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بە توندترین شێوە هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەن. داواشی لە حکوومەتی فیدراڵ کرد لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و تاوانبارانی لەیاسادەرچوو ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان هەموو مافێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و وتی: “هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر”. هاوکات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستانی هەرێم کرد، یارمەتیدەر بن لە پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەم هێرشە درۆنییە بۆ سەر شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لە شاری دهۆک، لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئەمنیی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پاش زنجیرەیەک هێرشی دیکە دێت کە دامەزراوە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج، ئەمەش کاردانەوەی توندی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت