نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ وڵاته‌كه‌ی، هه‌رێمی كوردستان-عێراق و عێراق پێگه‌یه‌كی گرنگی ناوچه‌كه‌ن و ئه‌وان هاوكار ده‌بن كه له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی ئێستای ناوچه‌كه كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌شڵێت، “ئه‌مریكا هه‌میشه وه‌ك هاوپه‌یمان و دۆست سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان مه‌سعود بارزانی و تۆم باراك نوێنه‌ری تره‌مپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا ئه‌نجامدرا.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا تۆم باراك سڵاو و ڕێزی تره‌مپی به مه‌سعود بارزانی گه‌یاند و سوپاسی ڕۆڵی بارزانی كرد كه هه‌میشه به سه‌ركردایه‌تییه‌كی حه‌كیمانه ئیداره‌ی سیاسه‌ت و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی كردوه و ڕایگه‌یاند، “ئه‌مریكا هه‌میشه وه‌ك هاوپه‌یمان و دۆست سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان”.
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه كه بۆ ئه‌مریكا، هه‌رێمی كوردستان-عێراق و عێراق پێگه‌یه‌كی گرنگی ناوچه‌كه‌ن و ئه‌وان هاوكار ده‌بن كه له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی ئێستای ناوچه‌كه كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولابێت له هه‌مو بواره‌كاندا.
له‌لای خۆیه‌وه، مه‌سعود بارزانی سوپاسی سه‌رۆك تره‌مپی كرد و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆی ده‌ربڕی و سوپاسی تۆم باراكی كرد بۆ رۆڵه كاریگه‌ره‌كه‌ی و وتی، “هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه خوازیاری سه‌قامگیری و ئارامییه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه و گه‌لی كوردستان هه‌میشه باوه‌ڕی به دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان و گفتوگۆ هه‌یه و “ئێمه هه‌میشه به‌شێك بووین له چاره‌سه‌ر و هه‌رگیز به‌شێك نه‌بوون و نابین له هیچ كێشه و ئاڵۆزییه‌ك”.
له‌پاشخانی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌و هێرش و په‌لاماره ناڕه‌وایانه‌دا كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك هێزی به‌ده‌ر له یاسا ده‌كرێنه هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان-عێراق و عێراق به‌دوربگیرێن له‌م شه‌ڕه و پارێزراو بن.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت