فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین

ئازار 10, 2026 11:51
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین
0

لایک

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاند، بەداخەوە شەوی ڕابردوو کونسوڵگەری گشتیی ئیمارات کرایە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە. دەشڵێت: “بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین”.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی ئاداری ٢٠٢٦، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە دەکرێنە سەر هاووڵاتییان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان، کە بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە؛ بەداخەوە شەوی ڕابردوو کونسوڵگەری گشتیی ئیمارات کرایە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان-عێراق بەشێک نییە لەو شەڕە و هەمیشە لایەنگری ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوەژیان بووە لە ناوچەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حکومەتی عیراق بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەروەریی عێراق بگرێتە ئەستۆ و ڕێگری لەو دەستە و گرووپە توندڕە و لە یاسا دەرچووانەی ناوخۆی عێراق بکات کە بەبێ بیانوو بە بەردەوام هەرێمی کوردستان-عێراق بە ئامانج دەگرن.

En az 10 karakter gerekli