سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا دەکات

سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا دەکات

ئازار 9, 2026 13:37
سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا دەکات
0

لایک

سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٦، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، پێشوازی لە ئەنڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە لە ژێر ڕۆشنایی گرژی و تەحەددییە سیاسی و ئەمنییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی تاوتوێ کران. سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، هەروەها پەنابردن بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی گرژییەکان و لێکەوتە نەرێنییەکانی لەسەر وڵاتان و گەلانی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات سەرۆککۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی دووپاتکردەوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکەکەی وەک بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێکی ناوچەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، لای خۆیەوە، باڵیۆزی تورکیا جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و بەردەوامبوون لە فراوانکردنی ئاسۆکانی هەماهەنگی و هاوکاری، بەجۆرێک کە پشتگیری لە خواستەکانی هەردوو گەلی دراوسێ بکات بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.

En az 10 karakter gerekli