نێچیرڤان بارزانی و سوودانی دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

نێچیرڤان بارزانی و سوودانی دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئازار 6, 2026 23:52
نێچیرڤان بارزانی و سوودانی دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە پێگەیشت.

ئەمڕۆ ٦ی ئاداری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کران. هەردوولا ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانەیان دووپات کردەوە کە دەکرێنە سەر شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق و جەختیان کردەوە کە نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە یان هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. هەروەها پشتگیریی خۆیان بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە نیشان دا کە دەبنە مایەی بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا داکۆکییان لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ڕێگەی یەکخستنی هەڵوێست و وتاری هێزە نیشتمانییەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە پارێزگاری لە سەروەریی وڵات و ئاسایشی نیشتمانی بکرێت.

سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان-عێراق وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت و پشتگیری لە هەموو هەوڵە نیشتمانییەکان دەکات بۆ بەدوورگرتنی عێراق لە لێکەوتە نەرێنییەکانی ململانێ له‌ ناوچەکه‌.

En az 10 karakter gerekli