لە ھەولێر (ئەربیل) سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا

لە ھەولێر (ئەربیل) سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا

ئازار 4, 2026 14:19
لە ھەولێر (ئەربیل) سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی سێ کرێکاری بەنگلادیشی لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر کاریان کردووە، گەیێندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و بەپێی زانیارییەکان بەھۆی ژەھراوییبوونەوە گیانییان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، چوار کرێکار لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەر شەقامی شەست مەتریی ھەولێر (ئەربیل) ماونەتەوە و بەیانی ئەمڕۆ کاتێک کرێکارەکانی دیکە دەچنە ژوورەکەیان، دەبینن سێ لە کرێکارە بەنگلادیشییەکان گیانییان لەدەستداوە و یەکێکیان زیندووە بەڵام ئەویش دۆخی تەندروستی خراپە و ئێستا لە ژێر چاودێریی چڕیی پزیشکییدایە.

تەرمەکان ھیچ شوێنەوارێکیان پێوەدیارنیە و ئێستا ڕەوانەی پزیشکیی دادیی کراون، بەڵام بەپێی گوتەی بەرپرسانی ئەمنیی شارەکە، گومان دەکرێت کرێکارەکان ژەھراوی بووبن و چاوەڕێی ئەنجامی ڕاپۆڕتی پزیشکی دادیی دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli