عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژکردەوە

عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژکردەوە

ئازار 4, 2026 13:12
عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژکردەوە
0

لایک

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق، درێژکردنەوەی داخستنی تەواوی ئاسمانی عێراقی ڕاگەیاند، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

فەرمانگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: “بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی (٧٢) کاتژمێر، کە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی داهاتوو.”

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەم بڕیارە “لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە” دراوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەپێی گۆڕانکارییەکان دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر نوێکارییەک ئاگادار دەکرێنەوە.

En az 10 karakter gerekli