مەسعود بارزانی و تۆم باراك لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، بارودۆخی سووریا و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هەنگاوەكان بۆ ڕێگری لە دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەكان كردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان مەسعود بارزانی و تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترەمپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا ئەنجامدرا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە بە گشتی و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا. هەردوولا هاوڕا بوون لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا دەستخۆشییان لەیەكتری كرد بۆ ئەو ڕۆڵە كاریگەرەی كە لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گێڕاویانە.
هەروەها مەسعود بارزانی وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ڕۆڵی ئەمریكا، جەختی لە بەردەوامیی هاوپەیمانێتی نێوان گەلی كوردستان و ئەمریكا كردەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت