کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2026 10:59
کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
0

لایک


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بە دەستپێکردنی شەپۆلێکی باران لە زۆربەی ناوچەکان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، ٣١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەگوێرەی راپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی بە هەوری تەواو دەمێنێتەوە. سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەست پێدەکات، هاوکات لە ناوچە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارینەکە زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کە بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە و خێرایی با لە نێوان (١٠-٢٠) کم/ک دەبێت.

بۆ سبەی یەکشەممە، ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە هەوری باراناوی بمێنێتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان بارانی مامناوەند ببارێت. لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بەڵام نمە بارانی پچڕپچڕ لە هەندێک کات و شوێندا بەردەوام دەبێت. پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

En az 10 karakter gerekli