لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەی گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، شوێن و کاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ڕاگەیاند.
ڕۆژی شەممە ٢ـی ئابی ٢٠٢٥، لێژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە، بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک سەرجەم قوتابییان و خوێندکارانی ماوە بۆ خولی دووەم لە پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ئاگادار کردەوە دەتوانن لە ڕێگای لینکێکەوە بە پێی پارێزگاکان و قوتابخانەکانی خۆیان، شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن.
لێژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان داواشی لە قوتابییان کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی تاقیکردنەوەکانیان، ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتی ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٧:٣٠ بەیانی بەڕێوە دەچێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە لە کاتی بوونی هەڵە لە بابەتی ماوە یا هەر زانیارییەکی دیکەی تایبەت بە قوتابی، پێویستە بە زووترین کات پەروەردەی خۆی لێ ئاگادار بکاتەوە.
قوتابییان دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەوە شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن