ئەحمەد شەرع: سووریا دەتوانێت پارێزگاری لە سەروەری خاکی خۆی بکات

ئەحمەد شەرع: سووریا دەتوانێت پارێزگاری لە سەروەری خاکی خۆی بکات

تەممووز 19, 2025 12:58
ئەحمەد شەرع: سووریا دەتوانێت پارێزگاری لە سەروەری خاکی خۆی بکات
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، رێكەوتی 19ـی تەمووزی 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سوەیدا وتارێکی تەلەفزیۆنی پێشکەشکرد، تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، دەستوەردانی ئیسرائیل ئاڵۆزییەکانی سوەیدای زیاتر کرد بەهۆی ئەو هێرشە چڕانەی کردیە سەر باشووری سووریا.

ئەحمەد شەرع دەڵێت: وڵاتان داوایان لێکردین بۆ ئەوەی بچینە نێوندگیری ئەو شەڕەی لە سوەیدا دەستی پێکردبوو، سووریا دەتوانێت پارێزگاری لە سەروەری خاکی خۆی بکات.

سەرۆکی سووریا ستایشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد لە پشتیوانی کردنی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، سوپاسی هۆزەکانیشی کرد بۆ هەڵوێستیان بۆ بەرگری لە وڵاتەکەیان و داوای لێکردن هێرشەکان ڕابگرن، وتی: ناکرێت سزای تەواوی درووزەکان بدەین لەسەر تاوانی چەند ژمارەیەکی کەم، دەشڵێت، ڕووداوەکان سەلماندیان، درووزەکان لەگەڵ وڵات دەوەستن، تەنها ژمارەیەکی کەمیان نەبێت.

شەرع ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەبارەی هەموو ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەن کە لە پارێزگای سوەیدا ئەنجامدراوە، وتی: ئەم بارودۆخە هەستیارە وای لە هۆزە عەرەبییەکان و درووزەکان کرد یەک ڕیز بن.

ئەحمەد شەرع وتی: سووریا مەیدانی پرۆژەی دابەشکاری نییە، بەهەموو توانایەکیش دژی ئەوانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت ئاگری تایفی دروست بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، سووریا دووپات لە چەسپاندنی دادپەروەری بۆ هەمووان دەکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli