مەسعود بارزانی لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی كۆبووەوە

مەسعود بارزانی لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی كۆبووەوە

تەممووز 6, 2025 16:27
مەسعود بارزانی لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی كۆبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی 6ـی تەمموزی 2025، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، بارودۆخی سیاسی عێراق و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان-عێراق و حکومەتی فیدراڵ و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

هاوكات لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم و هەروەها بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لە چوارچێوەی دەستوور و بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان کێشەکان چارەسەر بکرێن، هاوکات بە هیچ شێوەیەکیش قووتی هاوڵاتییانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم نەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و مەحمود مەشهەدانی جەخت کرایەوە لەوەی بە زووترین کات کێشەی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق چارەسەر بکرێت.

En az 10 karakter gerekli