باڵیۆزخانه‌ی عێراق له دیمه‌شق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ڕێگه به هه‌ندێك چین و توێژ له عێراقییه‌كان ده‌درێت بچنه ناو سووریا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه پێشتر مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی كارایان وه‌رگرتووه.
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له دیمه‌شق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “بۆ هه‌موو ئه‌و عێراقییانه‌ی ئاره‌زووی چوونه ناو خاكی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی باڵیۆزخانه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌نده‌ره‌كانی سووریا، به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ی سنووری قائیمی عێراق و هێڵی ئاسمانی فلای شام، ڕه‌زامه‌ندی بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی عێراقییه‌كان چه‌ند پۆلێك وه‌رگیراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رێگه به‌و عێراقیانه ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه دیمه‌شق كه پێشتر له كۆماری عه‌ره‌بی سووریا نیشته‌جێ بوون و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی كارا هه‌یه، ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی سووری كردووه، ده‌بێت گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له دیمه‌شق، یان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌سه‌ند بكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقه‌وه ده‌رچوبێت.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌روو، “ئه‌و ئافرەتانەی عێراق كه هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ پیاوانی سووری كردووه رێگه‌یان پێده‌درێت بچنه خاكی سووریاوه، پێویسته گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری پێشكه‌ش بكه‌ن كه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بڕوانامه‌ی پێدراوه، هه‌روه‌ها رێگه به‌و عێراقیانه‌ش ده‌درێت كه منداڵی ئافرەتی سوورین به مه‌رجێك به‌ڵگه‌ی پێویست بخه‌نه‌ڕوو”.