تۆمەتبارێك بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن دەستگیرکرا

تۆمەتبارێك بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن دەستگیرکرا

حوزه‌یران 1, 2025 17:42
تۆمەتبارێك بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن دەستگیرکرا
0

لایک

ئاسایشی هەولێر (ئەربیڵ) دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند كە دوێنێ لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، کەسێکی لە گەڕەكی دریم ستی كوشت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە دوێنێ شەممە 31ی ئایار، لە گەڕەكی دریم ستیی شاری هەولێر (ئەربیل) ژنێکی كوشت.


هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەكە، هاوەسەری كوژراوەكەیە، دوێنێ لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، بە چەكی جۆری (دەمانچە) ی بێ مۆڵەت، هاسەرەكەی خۆی كوشت.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، چەند خولەكێك لەدوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی هەولێر (ئەربیل)ەوە لەنزیك لە شوێنی رووداوەكە دەستگیر كراوە.

En az 10 karakter gerekli